بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا ئاشکرای دەکات، لە کۆبوونەوکەی نێوان سەرۆکی رووسیاو ئەمریکا رەوشی سوریا یەکێک دەبێت لە بابەتە سەرەکیەکان.
دوای ئەوەی دوێنێ دۆناڵد ترامپ رایگەیاند: لەگەڵ پوتن باس لە پرسی سوریاو ئوکرانیاو خۆرھەڵاتی ناوەڕاست دەکەن، راوێژاکارێکی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا دەڵێت: یەکێک لە بابەتە سەرەکیەکانی کۆبوونەوەکە پرسی سوریا و رۆڵی ئێران دەبێت لەو وڵاتە.
یوری یۆشاکۆڤ، راوێژکاری وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاندووە کە لە کۆبوونەوکەی ١٦ی ئەم مانگەی نێوان ترامپ و پوتن، رەوشی سوریاو بوونی ھێزەکانی ئێران لەو وڵاتە یەکێک دەبێت لە بابەتە سەرەکیەکانی کۆبوونەوەکە.